Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 13:25

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد مەولود یاقوت كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر كرد.
كونسوڵی توركیا بە مەبەستی ماڵئاوایی بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆك بارزانی كرد، و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەو ماوەی كاری كردووە لە هەرێمی كوردستان، و جەختی لە بەردەوامی و پێشوەچوونی پەویوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە.
سەرۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی توركیای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی نوێیدا و جەختی لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە لە هەموو سێكتەرە جیاوازەكاندا.
بارودۆخی ناوچەكە و عێراق و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەكان تەورێكی دیكەی گفتوگۆكان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.