Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 10:19

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
لەو دیدارەدا كە كونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی بەریتانیا دووبارە سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بۆ كارەساتی موشەك بارانە بێ بنەماكەی سەر هەولێر كە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدرا و بوە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل، لەم بارەیەوە هەڵوێستی فەرمی حكومەتی بەریتانیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند كە دژی ئەم جۆرە كردەوانەن بە تایبەت كە خەڵكی سڤیل و بێ تاوان بكرێتە ئامانج.
هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخ و دواپێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و عێراق كرا، هەروەها تیشك خرایە سەر كارەكانی لیژنەی لێكۆلینەوەی ڕاستییەكان كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە و دەرخستنی ڕاستییەكان لەسەر ئەم رووداوە. 
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی باڵیۆز و حكومەتی بەریتانیای كرد، و دووبارە نیگەرانی خۆی دەربڕی بەو كردەوە نا مرۆڤانەی بەرانبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان كرا، و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ وەرگرتنی هەڵوێست و بەدواداچوونی جددی لەسەر ئەم پرسە.
پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و بارودۆخی ئەمنی دەشتی نەینەوا و شنگال و گرنگی جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەی شنگال  تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.