وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاشكرای كرد كه لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشەم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق کە پێکهاتبوون لە لیوا تالیب حه‌باب ره‌مه‌زان جێگری فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنوور و لیوا دلێر فرزەندە زبێر زێباری فەرماندەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک و شاندێکی یاوەریان.
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی خاڵە سنوورییەکان و ڕۆڵی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانەدا، هەردوولا هاوڕابوون کە وەک یەک تیم کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت.
وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە كه سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای ب ۆچارەسەری کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گومرگ و خاڵە سنوورییەکان پێکهێناوە و لێکتێگەیشتنی باش لەمبارەیەوە هاتۆتە ئاراوە.
لای خۆشیەوە جێگری فەماندەی پاسەوانی سنووری عێراق سوپاسی وەزیری دارایی و دامودەزگاکانی وەزارەت کرد کە هاوکار و هەماهەنگن بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.