بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و د.ئاراس خۆشناو بەرپرسی ڕێكخراوە پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لوقمان سەعید بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و هوشیار واحید مەرجان بەڕێوەبەری چالاكی قوتابخانەكان و خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسان و مامۆستایان، لەبەردەم پەیكەری وڵات لە ئیمپایەر بۆ ڕێزلێنان لەگیانی شەهیدی جوانەمەرگ (ژینا پێشڕەو دزەیی) ئەو منداڵە تەمەن كەمتر بوو لە یەك ساڵەی كە لەئەنجامی هێرش و پەلاماری هەفتەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر شەهیدبوو.
ئۆپەرێتی (نامەیەك بۆ ژینا دزەیی ) كە لەبیرۆكە و ئامادەكردن و دەرهینانی مامۆستا و هونەرمەند (هوشیار عەبدولواحید مەرجان) و ئامادەكردنی موزیك مامۆستا و هونەرمەند (هۆگر عەزیز) و بەرجەستەكردنی جوولەی هونەری لە لایەن باخچەی منداڵانی كۆششی ناحكومی و باخچەی منداڵانی ئەوین و بە بەشداری هەریەك لە باخچەی منداڵانی رەنگین ، ژوان ، گەلاوێژ ، ئاوێز ، رێسا ، لارای ناحكومی نمایش كرا.
نامەیەك بۆ ژینا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.