Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:46

بەنداوە نوێیەكانی هەرێمی كوردستان سەرڕێژ بوون

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی كاركردنی بەردەوامی كابینەی نۆیەم و گرنگیدانی بە ئاسایشی ئاو، چەندین بەنداوی نوێ دروست كراون و لەم وەرزەی زستانیشدا، هەموویان سەرڕێژ بوون.
بەهۆی دروستكردنی بەنداوەكان، لە ساڵی 2024، كۆی گلدانەوەی ئاو لە هەرێمی كوردستان، بۆ زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا بەرز بووەتەوە، لە كاتێكدا لە ساڵی2023٢٠٢٣، زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاو گل درابووەوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "بەشێكی زۆر لە بەنداوە بچووكەكان بۆ ئەمساڵ سەرڕێژ بوونە، لەوانە بەنداوی دێوانە، خنس، سماقوڵی، ئاوەسپی و چەمیسمۆر".
لە ماوەی دوو ساڵدا شەش بەنداو تەواو كران و ئەمساڵ ئاویان گل داوەتەوە، هەروەها بڕیارە ئەمساڵ بەنداوی تر تەواو بكرێن و سوودیان لێ وەربگیرێت.
ڕەحمان خانی، گوتیشی: "بەنداوی گۆمەسپان وەكوو نزیكترین بەنداو لە هەولێر، 60-65٪ی كارەكانی تەواو بووە، گەر گرفتی دارایی بۆ نەیەتە پێش، ئەمساڵ ئەویش تەواو دەكرێت، هەروەها دوو بەنداوی دیكە لە سنووری پارێزگای دهۆك لە ژێر كاردان و 50٪ی كارەكانیان تەواو بووە".
لە هەرێمی كوردستان بە گشتی 23 بەنداو هەن؛ بە مەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری تر سوودیان لێ وەردەگیرێ.
ئەو هەنگاوانەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بۆ پارێزگاریكردنە لە ئاو و خۆپاراستنە لە كاریگەرییەكانی وشكەساڵی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.