Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:44

ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ كوردستانی توركیا برینداربوونی 27 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ كوردستانی توركیا 27 كه‌س برینداربوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی1ی2024، لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە قەزای گەڤەش لە پارێزگای وان له‌ كوردستانی توركیا، 27 کەس برینداربوون کە چواریان منداڵ بوون،ڕووداوەکە لە ناوچەی یوڤا لە سەر ڕێگای وان-بەدلیس ڕوویدا.

دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلەی تەندروستی و پۆلیس و تیمی ئاگرکوژێنەوە  گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوەکە کران.

دوای دەرهێنانیان لە مینی پاسەکە، 27 بریندارەکە کە چواریان منداڵ بوون بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

باس لەوەیش کراوه‌ کە ڕەوشی تەندروستیی بریندارەکان باش و جێگیرە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.