Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:35

به‌فرو باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


شه‌پۆڵێكی به‌فرو باران بارین شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی1ی2024، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمانى هەرێم ناسەقامگیر دەبێت بۆ چەند رۆژێک، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ئەم دەڤەرە دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەولێر و شاری کەرکووک ئەگەری کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە .

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 –2) لە ناوچە شاخاوییەکان بە (2-4) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی  سێشەم23ی1ی2024، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا وە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەر کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری هەولێر، پلەی گەرماش لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نزمتر دەبنەوە (1- 2) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13  پلەى سیلیزى

دهۆک: 13   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران:   3 پلەى سیلیزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.