Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:04

بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کرێی خوێندنی قوتابییانی دکتۆرا دەرکرا کە پێشتر لە یەکەمەکان بوون و دانەمەزراون

کوردستان TV
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کرێی خوێندنی قوتابییانی دکتۆرا دەرکرد، کە پێشتر لە یەکەمەکان بوون و دانەمەزراون.

لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (899) لە ڕێکەوتى 17 ی کانوونی دووەمی 2024، کە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە، بڕیار درا بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى دکتۆرا بە شێوەى پارالێل بۆ ئەو قوتابیانەى کە دانەمەزراون و لە خوێندنى بەرایی زانکۆیی لە سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەشەکانیان بوونە.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بە مەرجێک لە کرێى خوێندنى ماستەر سوودیان لە داشکاندن یاخود لێخۆشبوون نەبینیبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.