پسپۆڕێكی كه‌شناسی واده‌ی به‌فربارینی له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌چینه نێو وه‌رزی زستانی راسته‌قینه و سه‌رما و سۆڵه‌وه و به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له‌م ماوه‌یه‌دا دوو شه‌پۆڵی به‌فربارین روو له ناوچه‌كانمان بكات، شه‌پۆڵی یه‌كه‌م كه له 27 بۆ 28ی مانگه‌دا ده‌بێت ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی سارده‌وه، پێشبیبی بارینی بەفرێکی زۆر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و شارە شاخاوییەکان دەکرێت، هه‌ر له‌م شه‌پۆڵه‌دا و له رۆژه‌كانی كۆتاییدا پێشبینی ده‌كرێ له سەنتەری شاری سلێمانی به‌فر ببارێت .
راشیگه‌یاند: دوای ئه‌م شه‌پۆڵه، شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ھەیە لەنێوان 31/1/2024 بۆ 4/2/2024، ئەم شەپۆلە پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد و بەھێزی لەگەڵدابێت و بەفرێکی زۆر ببارێتەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌م شه‌پۆڵه‌دا لە ناوچە شاخاوییەکان و له سەنتەری شاری سلێمانیش رێژەیەکی باش به‌فر ده‌بارێت، هه‌روه‌ها لە سەنتەری شارەکانی ھەڵەبجە و دھۆک و مووسڵ ئەگەری بارینی بەفر دەبێت، جگه له‌مه لە سەنتەری شاری ھەولێریش ئەگەر ھەیە کەمێک به‌فر ببارێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆڵه‌دا پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت .
پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بەشێوه‌یه‌كی گشتی لە 27ی ئەم مانگەوە تا سەرەتاکانی مانگی شوبات ده‌توانین بڵێین دەچینە نێو زستانی راستەقینە و سەرما و سۆڵەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.