Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 02:02

پاتریك مار ئاوای سێیەم: كوردستان تیڤی سەكۆیەكە بۆ گواستنەوەی راستی رووداوەكان

کوردستان TV
100%

پاتریارك مار ئاوای سێیەم ،پاتریاركی كەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵات لە عێراق و جیهان،لە پەیامێكیدا  25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز دەكات كە تیادا هاتووە..
بەڕێزان بەڕێوەبەرو ستافی دەزگای سەتەلایتی كوردستان بەبۆنەی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی هەوڵەكانی دامەزراوەكەتان بۆ گرنگیدان بە گەیاندنی هەواڵی هەموو پێكهاتەكان بەرزدەنرخێنین.
هەروەها دەڵێت :پێزانینمان بۆ هەموو ئەو كارانەتان هەیە كە لە خزمەتكردنی كۆمەڵگای كوردستان و عێراقدایە، بەتایبەتی پێكهاتەی ئاشووری، كە یەكێكە لە پێكهاتە ڕەسەن و مێژووییەكان لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها پاتریارك كەنیسەی ئاشوورییەكان هیوادارە كوردستان تیڤی وەكو سەكۆیەك بمێنێتەوە و واقیع و ڕاستی ئەو ڕووداوانە بگەیەنێت كە لە وڵاتدا ڕوودەدەن، لەهەمانكاتیشدا وەك پردێكی پەیوەندی لە نێوان پێكهاتەكان بمێنێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.