ئەمرۆ یەكشەممە 21-1-2024 بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە مووشەكییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر یاوەری شاندەكانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بوو لە سەردانیكردنیان بۆ خانووەكەی شەهید پێشڕەو دزەیی.
شاندەكەی پەرلەمانی عێراق لە نزیكەوە لەو كاولكارییانەیان روانی كە بەهۆی هێرشی هاژهكییهوه بۆ سەر خانووەكەی پێشرەو دزەیی كەوتۆتەوە، بە چاوی خۆشیان راستییەكانیان بۆ ئاشكرا بوو كە ئەو شوێنە ماڵی سڤیلە و منداڵی تێدا شەهید كراوە و دوورە لەو بوختانانەی كە ناحەزانی كورد هەڵیان دەبەست.
لە كاتی گەرانەوەی شاندەكەش راپۆڕتێكی تێروتەسەل لەسەر ئەو كارە تیرۆرستییە ئامادە دەكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.