Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 01:07

لە زاخۆ هێرشە هاژەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەرهەولێر شەرمەزار دەكرێت 

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەموو چین و توێژەكانی زاخۆ بەشداری لە خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە دژی هێرشە هاژەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەن و ناڕەزایەتیی خۆیان دەردەبڕن. خۆپیشاندانەكەی زاخۆ جەماوەری و فراوان دەبێت و داوا دەكرێت سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژی و هێرشانە دابنرێت و پەیامی ناڕەزایەتی خۆپیشاندەرانیش ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت و داواش دەكرێت، چیتر هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی كوردستان نەكرێنە قوربانی ئەو جۆرە هێرشە بێ پاساوانە. 
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشووتریش ژووری بازرگانی و پیشەسازیی زاخۆ وەك ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆك داوای لە هەموو هاووڵاتی و بازرگانان كرد بایكۆتی هاوردەكردنی كاڵا و بەرهەمەكانی ئێران بكەن و نەیانكڕن. 
ئەمە لە كاتێكدایە نزیكەی كاتژمێر یازدە و سیی خوولەكی شەوی دووشەممە، پازدەی كانوونی دووەمی دووهەزار و بیست و چوار سوپای پاسدارانی ئێران بە هاژەكی بالیستی ناوچە سڤیلنشینەكانی لە هەولێر بەئامانج گرت و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و شەش هاووڵاتیی دیكەش برینداربوون، كە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.