Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:09

لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 75 حوسی لە هێرشەكانی ئەمریكا و بەریتانیا كوژران

کوردستان TV
100%

سەرچاوەكانی یەمەن بۆ سكای نیوز عەرەبییان ئاشكرا كرد كە لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و بەریتانیا لە 12ی ئەم مانگەوە،زیاتر لە 75 حوسی كوژراون كە شارەزایانی سوپای پاسدارانی ئێران و شارەزایانی حیزبوڵڵای لوبنانیان تێدایە، ئەمە جگە لە برینداربوونی دەیان كەس . 
ئەم سەرچاوانە باس لەوە دەكەن كە زۆرینەی ئەوانەی لەو هەڵمەتانەدا كوژراون لە شوێنە سەربازییەكانی حوسییەكانیان بوون لە حودەیدە، حەجا، زەمار، تەیز و ئەلبەیدە.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، 3 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران و 6 ئەندامی حزبوڵای لوبنان كوژراون، جگە لە دوو ئەندامی گرووپە چەكدارەكانی عێراق.
شایانی باسە بۆردومانەكەی ئەمریكا و بەریتانیا بووەتە هۆی لەناوبردنی سەكۆی مووشەك و كۆگاكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك ئۆپەراسیۆنی پووچەڵكردەوە كە حوسییەكان كاریان بۆ جێبەجێكردن دەكرد و كەشتیوانی نێودەوڵەتییان دەكردە ئامانج.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.