Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 17:09

بەفربارین لەپارێزگاكانی كوردستانی توركیا بەردەوامی هەیە

کوردستان TV
100%

بارینی بەفر دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی كە ناوچەكەی گرتبوویەوە، لە هەر سێ پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەردەوامە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای ئەرزەڕۆم شەپۆلێكی دیكە بەفربارین ناوەندی پارێزگاكەی گرتەوە.
بەهۆی بارینی بەفرەوە قەڵای مێژویی ئەرزەڕۆم، پارك، باخچە، ڕێگاوبان و شەقام و كۆڵانەكان بە بەفر سپی بوون.
هەروەها لە پارێزگای ئەردەخان كە پلەكانی گەرما لە شەودا دابەزیوە بۆ خوار پلەی سفری سەدی.
هاوكات بارینی بەفر لە قەرس لە بەرەبەیانەوە دەستی پێكرد و ناوەندی پارێزگاكەی سپی پۆشكرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.