Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:43

كەشناسی: لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ....
ئەمڕۆ یەك شەممە    2024 -01-21
كەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی . 
خێرای با / لەسەرخۆ  ( 5 – 15  ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما /   كەمێك  بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  –  10 ) كم  دەبێت    . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە   2024 -01-22
كەش / ئاسمان نیمچەهەور دەبێت,لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو دەبێت , لە ئەنجامی هاتنی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەكرێت  باران لەسەر بەشێك لە ناوچە جیا جیاكان بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ ببارێت , هەروەها لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت لە كاتەكانی بەیانی زوو , لەكاتەكانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ نمەباران دەبێت لە سەر بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی  سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك , لە ئێوارەدا كاریگەری ئەم شەپۆلە بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت باكوور و باكووری ڕۆژئاوی پارێزگاكە . 
خێرای با / لەسەرخۆ ( 5 – 15  ) كم /ك دەبێت 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  –  10 ) كم  دەبێت    . 
پلەكانی گەرما/   بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆبە (2-3) پلە . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  19 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 18  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 15   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 18  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   17 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران  : 4 پلەی سیلیزی
سۆران  :  11 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی  2024 -01-21

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.