Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:21

لە دەستپێكی وەرزی دووەمی خوێندن پڕۆتستۆی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر كرا 

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەكشەممە 21-1-2024 هەریەك لە دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەرێوەبەری گشتی هەولێرو پەروەردەیی ناوەندەو ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارو مامۆستایان لە دەستپێكی وەرزی دووەمی خوێندن لە قوتابخانەی زانیاری بنەرەتی تێكەڵاو بەشداریان كرد لە مەراسیمی خولەكێك وەستان بۆ گیانی شەهیدانی كردەوە تیرۆرستییەكەی هەولێر …
لە مەراسیمەكەدا كە بە سروودی ئەی رەقیب و وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، دواتر هەریەك لە وەزیری پەروەردەو پارێزگاری هەولێر وتەیان پێشكەشكردو تێدا پرۆتستۆی كارە تیرۆرستییەكەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردو دووپاتیان كردەوە كەوا هەرێمی كوردستان هەرێمێكە بۆ ئاشتیخوازی هەرێمێكە بۆ دۆستایەتی و  بۆیە هیچ بیانوێكی ڕاستەقینە نییە بۆ بە ئامانج گرتنی خەڵكی مەدەنی هەولێر .
هەروەها سەركۆنە و شەرمەزار كردنی ئەو كردەوە قێزەونەیان كردو جەختیان كردەوە كە بەردەوامی دانی ئەو منداڵانە بە پرۆسەی خوێندن  وڵامدانەوەیە بۆ كردەوە تیرۆرستییەكان .
لە چوار ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەڕای قەیرانەكان و گوشارەكانی حكومەتی فیدراڵ لە نە ناردنی مووچەی مووچەخۆران و شایشتە داراییەكانی هەرێمی  كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێم لە گرنگیدانی زیاتر بە كەرتی پەروەردە بەردەوامبووە
جێگەی باسە، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەی هەفتەی پێشووتر، كاتژمێر 11:30 خولەكی شەو لەئەنجامی هێرش و پەلاماری سوپای پاسدارانی ئێران ماڵەكەی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەدار و خاوەنی كۆمپانیای ئیمپایەر و گرووپی فاڵكۆن كرایە ئامانج و لە ئاكامی هێرشەكەشدا پێشڕەو دزەیی و كچێكی، میوانێكی و كارگوزارێكی ماڵەكەی شەهید بوون و خێزانی پێشڕەو دزەیی و دوو منداڵی دیكەشی بریندار بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.