Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:43

له‌ لالیگادا لاس پاڵماس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕایۆڤاڵیكانۆ تۆماركرد و ڤیاڕیاڵ و ڕیاڵ مایۆڕكاش یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%

له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا لاس پاڵماس و ڤیاڕیاڵ رووبه‌رووی یانه‌كانی ڕایۆڤاڵیكانۆ و ڕیاڵ مایۆڕكابوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی1ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 21 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی لاس پاڵماس ڕووبه‌رووی ڕایۆڤاڵیكانۆ بوویه‌وه‌.

له‌ یارییه‌كه‌دا لاس پاڵماس توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕایۆ تۆماربكات به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، دوو گۆله‌كه‌س له‌ رێگای یاریزانان ئه‌لبێرتۆ و خافێیر له‌ خوله‌كه‌كانی 35 و 83 تۆماركران.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌س لاس پاڵماس له‌ ئێستای ڕیزبه‌ندی خول به‌ 31 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌ و ڕایۆڤاڵیكانۆش به‌ 23 خاڵ له‌ پله‌ی دوانزده‌مه‌.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان خولدا ڤیاڕیاڵ رووبه‌رووی ڕیاڵ مایۆڕكابوویه‌وه‌.
یاری نێوان هه‌ردوو به‌ یه‌كسانبوون  به‌ ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتا هات، گۆله‌كه‌ی ڤیاڕیاڵ یاریزان ئه‌لێكسه‌نده‌ر له‌ خوله‌كی 45 تۆماری كرد، گۆله‌كه‌ی ڕیاڵ مایۆڕكاش یاریزان خافێر له‌ خوله‌كی 90 تۆماری كرد. 

به‌م ئه‌نجامه‌ش ڤیاڕیاڵ به‌ 20 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌مه‌ و ڕیاڵ مایۆركاش به‌ 20 خاڵ له‌ پله‌ی پانزده‌مه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.