Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:27

له‌ پریمه‌رلیگ ئارسیناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئارسیناڵ ڕووبه‌رووی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس بوویه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی1ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 21 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ یاریگای ئیماڕات میوانداری یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئارسیناڵ به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای یاریزانان  گابرێل ماگالێس ، هندرسۆن بە هەڵە، تروسارد و مارتینێلى دوو گۆڵ لە خولەکەکانى11 ، 37 ، 59، 94 ، 95 تۆماریان کرد.

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش ئارسیناڵ به‌ 43 خاڵ له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.