Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:22

قوتابخانه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

 له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ قوتابخانه‌كان بۆ وه‌رزی‌ دووه‌می خوێندنی ئه‌مساڵ، سه‌ركۆنه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی1ی2024، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  به‌مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی تاوانی هێرشكردنه‌ سه‌ر  هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران و بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕۆحی پاكی شه‌هیدانی ئه‌و تاوانه‌ و برینداره‌كانی، سبه‌ی یه‌كشه‌م 21ی‌ 1ی2024،  له‌ گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، خوله‌كێك ڕاوه‌ستان له‌گه‌ڵ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی وانه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت.

 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی خوێندن، گوتارێك  پێشكه‌ش بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و سته‌م و تاوانه‌ كه‌ هیچ بیانوویه‌كی نه‌بووه‌ و نییه‌، هه‌روه‌ها دووپات له‌ گه‌یاندنی په‌یامی خۆڕاگری و ئیراده‌ به‌رزی كوردستانیان و ئاشتیخوازی بكه‌نه‌وه‌.

شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی كانوونی دووه‌می 2024، سوپای پاسدارانی ئێران، زیاتر له‌ 10 مووشه‌كی بالیستییان ئاراسته‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س شه‌هید بوون و شه‌ش كه‌سیش برینداربوون.  . 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.