Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:23

ژووری بازرگانی دهۆك بەدوای بەدیلێك بۆ بەرهەمە ئێرانییەكان دەگەڕێت

کوردستان TV
100%

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆك ئەمڕۆ شەممە راگەیاند: بە وردی لێكۆڵینەوە لە گەڕان بەدوای بەدیلەكانی بەرهەمە ئێرانییەكان دەكات و پشت بە بەرهەم و كاڵای ناوخۆیی و هاوردەكردن لە وڵاتانی دیكەوە بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییە پێویستەكانی پارێزگاكە و هەرێمی كوردستان دەبەستێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەرنامە و پلانی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی لەڕووی كوالیتییەوە بەپێی ئەو ستانداردانەی كە وڵاتانی جیهاندا هەیە ،ئەمەش بە ئامانجی پشت بەستن بە تەواوی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا و بەدیهێنانی خۆبژێوی.
شایانی باسە دوێنێ هەینی ژووری بازرگانی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دوای ئەو هێرشەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئیچرانەوە ئەنجامدراو بەهوچیەوە چوار هاووڵاتی شەهیدبوون و 6ی دیكەش برینداربوون، داوای لە هاووڵاتیان و بازرگانان كرد بایكۆتی بەرهەمە ئێرانییەكان بكەن.
هەروەها چالاكوانانی عێراقی هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لە سۆشیال میدیا بەمەبەستی بایكۆتكردنی كەلوپەلی هاوردەی ئێرانی دەستپێكردووە، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەو هێرشە دووبارەبووانەی كە تاران دەیكاتە سەر هەرێمی كوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.