شەوی شەممە 19/20ی 1ی 2024، هونەرمەندی گەورە ( محەمەد عەباس بەهرام) گەڕایەوە كوردستان.
هونەرمەند( محەمەد عەباس بەهرام) ،لە فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی لەلایەن
(فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (سەیدئەحمەد رواندزی) بەڕێوەبەری هونەرەكانی موزیك و ژمارەیەك لە هونەرمەندان، پێشوازییان كرد لە هونەرمەندی دوورە وڵات (محەمەد عەباس بەهرام)، كە بە سەردانێك گەڕایەوە كوردستان و بڕیار وایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هاوكاری كوردستان تی ڤی لەپای ساڵانێك خزمەتی لە بواری هونەردا رێزلێنانێكی بۆ رێك بخات و ریز لەهونەرەكەی بگرێت .
هونەرمەند محەمەد عباس لە ساڵی 1952 لە شاری كەركووك لە دایك بووە یەكەمین گۆرانی بەناوی (هەرمەن ڕەنجەڕۆم) لە ئێسگەی كوردی بەغدا تۆمار كردوە دوای ئەوە چەندین گۆرانی تۆمار كرد وەكو: نیگای ئاوات ،بەختی من وابوو،كچی كوردستان ،یاری چاوشین ،سروشت وجوانی، ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش،لە هەشتاكانی سەدەی رابردووشدا لە دەروەی وڵات دەژیت.
هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام گەڕایەوە كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.