Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 01:01

هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ ده‌فته‌رێك دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له‌ ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه‌ به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و بڕیاریشی داوه‌ خه‌ڵاتێكی تایبه‌تییان پێشكه‌ش بكات، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش خه‌ڵاته‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 10‌ هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی هه‌ڵبژارده‌كه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ دووه‌م یاریی خۆیدا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌ ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا به‌ ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنی برده‌وه‌.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خاڵه‌كانی بۆ 6 به‌رز كرده‌وه‌ و به‌ فه‌رمی و به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا‌ مسۆگه‌ر كرد.

هه‌ر دوای یارییه‌كه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌ عه‌دنان درجال سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕه‌.

سوودانی له‌ ڕێگه‌ی درجاله‌وه‌ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ندام و سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان كه‌ دڵی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانیان خۆش كردووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیران له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا مزگێنی به‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داوه‌ كه‌ له‌ رووی ماددییه‌وه‌ خه‌ڵاتێكی بۆیان دابینكردووه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان له‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی ئاسیا كه‌ ئێستا له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، خه‌ڵاته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بریتییه‌ له‌ به‌خشینی 10 هه‌زار (ده‌فته‌رێك) دۆلار بۆ هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.