به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی دزێكی راگه‌یاند كه بڕێك پاره‌ی یۆرۆی له ماڵێكدا دزی بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە ماڵەكەی دزی لێ كراوە و بڕی هەزار و 850 یۆرۆ و بڕێك دیناری عیراقی لێ دزراوە.
ڕاشیگه‌یاند: هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەست پێ كرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە كاتی دەستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، هه‌روه‌ها دەست گیرا بەسەر پارە دزراوەكەدا .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تۆمەتبار (ه. ح. ح) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.