Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:31

پنتاگۆن: لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە عێراق و سووریا 140 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، بڵاویکردەوە کە لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لە عێراق و سووریا، تێکڕا 140 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن، سابرینا سینگ لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەییدا، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

سینگ ئاماژەی بەوە کرد لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لەوەتەی هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەستی پێکردووە، تێکڕا 140 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لەوانەیش 57یان لە عێراق و 83یان لە سووریا بووە.

هەروەها سینگ باسی لە هێرشی حووسییەکانى يەمەن کرد بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریای سوور کە درێژەی هەیە و، بانگەوازی بۆ حووسییەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا لەبارەی ئەوەی کە حووسییەکان ڕایانگەیاندووە ئەگەر هێرشەکانی سەر غەززە بوەستێت، کۆتایی بە کردەکانیان دەهێنن، سینگ باسی لەوە کرد کە ڕووداوەکانی دەریای سوور پەیوەندی بە ڕووداوەکانی غەززەوە نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.