پزیشكێكی زانستی خۆراك باس له سووده‌كانی رۆیشتن به پێ ده‌كات.
د.ئیسرا كه‌مال شاه محه‌ممه‌د، پسپۆری زانستی خۆراك باس له سووده‌كان ڕۆیشتن به پێ ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت، رۆیشتنی ئاسای رۆژانە كاریگەرییەكی زۆر ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی لەش بە پێی زۆربەی توێژینەوەكان، ئەو بیر و باوه‌ڕە راست نییە كە هەندێك كەس هەست دەكەن كە رۆیشتنی ئاسایی هیچ سودێكی نییە.
ده‌شڵێت، لە سوودەكانی رۆیشتن بە پێ، یارمەتی رێكخستنی كێشی لەش دەدات، كاریگەری زۆری هەیە لەسەر زیادكردنی بەرگری لەش لە دژ تووشبوون بە نەخۆشیەكان، بە تایبەتیش نەخۆشیە درێژ خایەنەكان ئەگەر كەسەكە بتوانێت رۆژانە 30ـ 45 خولەك رۆیشتن بكات.
د.ئیسرا كه‌مال شاه محه‌ممه‌د، پسپۆری زانستی خۆراك ده‌شڵێت، یەكێكە لە فاكتەرە سەرەكییەكان بۆ كۆنترۆل كردن و كەمكردنەوەی خەمۆكی و دڵەراوكێ، چونكە رۆیشتن بەتایبەتی لە ژینگەی دەرەوەدا دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت، یارمەتی باشتر ئیش كردنی خانەكانی مێشك دەدات، بە پێی توێژینەوەكان كاتێك لەپێش تاقیكرنەوەوە كەسەكان وەرزشییان كردووە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكەیان زۆر باشتر بووە وەك لە كاتەكانی تر.
له كۆتاییدا د.ئیسرا كه‌مال شاه محه‌ممه‌د، پسپۆری زانستی خۆراك ده‌ڵێت، یه‌كێتی دیكه له سووده‌كانی ڕۆیشتن به پێ یارمەتی رێکخستنی ئاستی شەكر دەدات لە خوێندا و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە بە تایبەت لەو كەسانەی کە لە قۆناغی پێش شەكرەدان.
ژێده‌ر- خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.