Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:04

سیمیۆنی: لە باشترین یانەی جیهانمان بردەوە کە ریاڵ مەدریدە

کوردستان TV
100%


لە یارییەکانى قۆناغى 16ى جامى شاى ئیسپانیا ، یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید میواندارى ریاڵ مەدریدى کرد ، یارییەکە 4-2 لە سودى ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات.

چوار گۆڵەکەى ئەتلەتیکۆ سامیۆل لینۆ ومۆراتا و گریزمان و ریکیلمیى تۆماریان کرد ، دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدریدیش ئۆبلاکی گۆلپارێزی ئه‌تله‌تیكۆ بە هەڵە له‌ خۆیانی تۆماركرد و گۆله‌كه‌ی دیكه‌ش یاریزان خۆسیلۆ تۆماری كرد.

دوای یارییه‌كه‌ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ میدیاكانی راگه‌یاند، یارییه‌كی باشمان له‌ هه‌ردوو تایمدا به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجامدا، له‌ باشترین یانه‌ی جیهانمان برده‌وه‌، ئه‌مجاره‌ش به‌خت لای ئێمه‌بوو كه‌ سه‌ركه‌وتین.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.