Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:53

کامێرا جێگیرەکانی سنووری سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی

کوردستان TV
100%


هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی له‌ باره‌ی كامێرا جێگیره‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی1ی2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،  ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکه‌ین کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 23/01/2024 کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگاكه‌مان دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ.

هاتووچۆی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌،  وەک بەرچاو ڕوونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.