Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:08

حووسییەکان بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی ئەمریکایان لە کەنداوی عەدەن ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


حووسییەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بڵاویانکردەوە لە کەنداوی عەدەن کەشتییەکی سەربە ئەمریکایان بە مووشەکی کروز کردووەتە ئامانج و پێکاویانە.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی مەسیرای سەربە حووسییەکان ڕایگەیاند: وەک هاوکاری بۆ گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین و وەڵامێک بۆ شەڕەنگێزییەکانی ئەمریکا-بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، هێزە دەریاییەکانمان لە کەنداوی عەدەن کەشتی ئەمریکی کیم ڕانجەریان کردە ئامانج.

سەریع باسی لەوە کرد کە هێرشەکەیان بە مووشەکی کروز ئەنجامداوە و، ئامانجەکەش بە تەواوی پێکراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.