Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:51

ئه‌مڕۆ له‌ كۆیه‌ به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ 9 كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی چه‌ند رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه‌ - هه‌ولێر، 9 كه‌س بوونه‌ قوربانی و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاتوچۆی كۆیه‌ به‌ (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی سێ رووداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه‌ - هه‌ولێر 9 كه‌س بریندار بوون.

راشیگه‌یاند: رووداوی یه‌كه‌م له‌ناو بازگه‌ی شاره‌دێی دێگه‌له‌ رووی دا كه‌ ئۆتۆمبێلێك خۆی به‌ كارمه‌ندێكی ئاسایشی بازگه‌كه‌ كێشا و برینداری كرد، دوای ئه‌مه‌ش كارمه‌نده‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ رووداوی دووه‌مدا به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له‌ نزیك شاره‌دێی دێگه‌له‌، به‌داخه‌وه‌ 5 كه‌س بریندار بوون.

ئاماژه‌ی به‌ ڕووداوی سێیه‌میش دا كه‌ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌هۆی خێراییه‌وه‌ كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه‌ و دوای خۆكێشانی به‌ هێمایه‌كی هاتوچۆ و چه‌ند هاووڵاتییه‌ك، له‌ ئه‌نجامدا 3 هاووڵاتی بریندار بوون.

كۆیه‌ / كانیاو حه‌كیم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.