Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:39

كه‌ركووك.. دوو كه‌س به‌ ماتۆڕسكیل ته‌قه‌ له‌ ئافره‌تێك ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری كه‌ركووك، ته‌قه‌ له‌ ئافره‌تێك كرا و كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركووك به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا له‌ نزیك قوتابخانه‌ی سه‌گرمه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری كه‌ركووك، ته‌قه‌ له‌ ئافره‌تێك كرا و راسته‌وخۆ هاته‌ كوشتن.

راشیگه‌یاند: دوو كه‌س به‌ سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له‌ ئافره‌ته‌كه‌ كردووه‌ و كوشتوویانه‌، دواتریش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌ی كوژراوه‌، ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌، به‌ڵام حزبه‌كه‌ تا ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان نه‌داوه‌. ‌

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.