Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:52

به‌رپرسێكی باڵای یه‌مه‌ن به‌ توندترین شێوه‌ هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌ن له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ توندترین شێوه‌ هێرشه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتیقالیى باشوور کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن بە توندترین شێوە هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.