Erbil 15°C شەممە 25 ئایار 05:33

لقی 11ی پارتی: كوردستان تیڤی ڕاستگۆیی خۆیی پاراستووه‌ له‌ گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان

کوردستان TV
100%


لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی لقدا هاتووه‌، به‌ بۆنه‌ی بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی سه‌ته‌لایت له‌ هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین، له‌ ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردووی كاركردنتان كه‌ناڵه‌كه‌تان پابه‌ندبووه‌ به‌ هێڵه‌ گشتیه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و میسداقییه‌ت و ڕاستگۆیی خۆتان پاراستووه‌ له‌ گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان.

لقی11ی پارتی راشیگه‌یاندووه‌،  نایشارینه‌وه‌ له‌ ساڵی 2023دا، گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی به‌رچاو له‌ به‌رنامه‌كانتاندا ده‌بیندرێت،  وێڕای پیرۆزبایی دووباره‌مان هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی ڕێبازی بارزانی نه‌مر. 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.