Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:39

باڵیۆزی کەنەدا بەردەوامیی پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری پێشمەرگە و باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق کۆبوونەوە. 
لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیری پێشمەرگە و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق "دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى کەنەدا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران."
ئەمڕۆ 18ی کانوونی دووەمی2024 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، پێشوازیکرد لە خاتوو کاتی بەنکە، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق. 
لەکۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی کەنەدا، سەرەخۆشی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ  قوربانیانی کارەساتەکەی چەند رۆژی رابردووی هەولێر بە وەزیری پێشمەرگه راگەیاند. هاوکات به‌رده‌واميى پشتگيريى کەنەدای  بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.
وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی راوێژکاران و سەربازانی کەنەدای لەهەرێمی کوردستان کرد. 
  لەکۆتایی کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و رێگرى له‌ فراوانبوونى گرژی و ئاڵۆزييه‌كان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.