Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 11:00

له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا لوبنان و چین یه‌كسان بوون و قه‌ته‌ڕیش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تاجیكستان تۆماركرد

کوردستان TV
100%

2 یاری دیكه‌ له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له‌ گه‌ڕی دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی1ی 2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌ گه‌ڕی دووه‌م له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا لوبنان و چین رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ و قه‌ته‌ڕیش ڕووبه‌رووی تاجیكستان بوویه‌وه‌.

له‌ یاری یه‌كه‌مدا لوبنان و چین یارییه‌كان به‌ یه‌كسانبوون به‌ بێ  گۆل ته‌واو كرد،  چین له‌ ئێستای ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ییدا به‌ 2 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ و  لوبنانیش به‌ خاڵێك له‌ پله‌ی چواره‌مه‌.

له‌ یاری دووه‌مدا، قه‌ته‌ڕ رووبه‌رووی تاجیكستان بوویه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ته‌ڕ به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، قه‌ته‌ڕ به‌شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و تاجیكستانیش به‌ خاڵێك له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.