Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:00

له‌‌م هه‌فته‌یه‌ یه‌كه‌م سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ساڵی 2024 دابه‌ش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هه‌ولێر داوای له‌ بریكاره‌كان كرد ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بكه‌ن، چونكه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی یه‌كه‌م به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان له‌ ساڵی نوێ ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بــە مەبەستی دابەشکردنــی بەشەخۆراکێکی نـــوێ کـــە سەبەتەی (وەجبە)ی یــــەکەمـــی ساڵی 2024ـه‌، ئــــاگــاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگه‌ی هەولێر دەکه‌ینەوە کە دوکــان و شوێنەکانیان ئامادە بکەن.

ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ سه‌رجه‌م بریكاره‌كان شوێن و دوكانه‌كانیان بەشێوەیەکی باش و جوان ئاماده‌ بكه‌ن و پارێزگاری لە بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بکەن بەتایبەت لــەم وەرزەدا لەبەر بارانبارین.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دەست دەکرێت بە دابەشکرنی بەشەخۆراکی ساڵی نوێی هاووڵاتیان .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.