Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:12

له‌ خولی ئیتاڵیا ناپۆلی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سالێرنیتانا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی و سالێرنیتانا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی1ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 20 له‌ خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی له‌ یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانییدا میوانداری یانه‌ی  سالێرنیتانای كرد.

یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناپۆلی به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، دوو گۆله‌كه‌ی ناپۆلی له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ماتیۆ پۆڵیتانۆ و ئه‌میر ره‌حمانی له‌ خوله‌كی 45 و 90 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی سالێرنیتاناش له‌ رێگای یاریزان ئه‌نتۆنیۆ له‌ خوله‌كی 29 تۆماركرا.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ناپۆلی له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 31 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌ و سالێرنیتاناش به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی كۆتادایه‌.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.