بەڕێز: خانەوادەی خوالێخۆشبوو(دژوار مەلا خالید)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی ئاکۆ، خوالێخۆشبوو(دژوار مەلا خالید)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
13ی کانوونی دووەمی 2024
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (دژوار مەلا خالید)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.