Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:17

دۆرتمۆند گه‌رانه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد جادۆن سانچۆی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


له‌ چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌، یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌رانه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد جادۆن سانچۆی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.

سانچۆ له‌م وه‌رزه‌ له‌ مان یونایتد رووبه‌روی ئاسته‌نگی زۆربۆوه‌، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ نه‌بووه‌ جێی ره‌زامه‌ندی ئه‌ریك تین هاگی ڕاهێنه‌ری هۆله‌ندی یانه‌كه‌، به‌ڵكو هه‌ر له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ به‌هۆی شه‌ری راگه‌یاندن، ئه‌و یاریزانه‌ی سڕكرد.

سانچۆ له‌هاوینی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك ریزی زه‌رده‌واڵه‌كانی چۆڵكرد، به‌ڵكو به‌درێژایی ماوه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ مان یونایتد، هه‌شتاو دوو یاری بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌نجام داوه‌، هه‌روه‌ها دوازده‌ گۆلی تۆماركردووه‌ و شه‌ش گۆلیشی بۆ هاورێكانی دروستكردووه‌.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.