Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:28

ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا قه‌ته‌ڕ رووبه‌رووی لوبنان ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

                                                       
 سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا،  كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی1ی2024، هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار و هه‌ڵگری دوایین نازناو، لەسه‌ر یاریگای لوسەیل رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی  لوبنان ده‌بێته‌وه‌.

 قه‌ته‌ر دوایین ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یاریه‌ به‌كۆتا هێنا، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ده‌ستی مارکێس لۆپێز كه‌ بووه‌ شوێنگره‌وه‌ی کارلۆس کویرۆز، پارێزگای له‌نازناوی دوو هه‌زارو نۆزده‌ بكات.

 له‌هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر ‌دوو یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا ئه‌نجامدا، له‌یه‌كه‌م یاری سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا تۆماركردو دواتریش له‌به‌رامبه‌ر ئوردن به‌گۆلێك دۆرا.       

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.