Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:36

ڤیدیۆ.. گرووپێكی چەكدار لە میانی پەخشی ڕاستەوخۆدا هەڵیانكوتایە سەر ستۆدیۆی كەناڵێك

کوردستان TV
100%

                                                                                                             
پاش ڕفاندنی سەردەستەیەكی چەتە لە ئیكوادۆر لە ئەمریكای باشوور، توندوتیژی لەو وڵاتە ڕووی لە هەڵكشان كرد.
لە میانی توندوتیژییەكاندا لە شاری ماجالای ئیكوادۆر ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر ستۆدیۆی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی بەناوی "TC Television" لە شاری گوایاكیل.
لەو دیمەنانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییدا بڵاوكراوەتەوە، دەبینرێت كە چەكدارە دەمامكدارەكان كەسەكانی ناو ستۆدیۆكە بە بارمتە دەگرن و ماددەی تەقینەوە دەخەنە گیرفانی بێژەرەكەوە.
هەروەها لە دیمەنەكاندا ئەوە بەدیدەكرێت كە هەندێك لە چەكدارەكان تەقەمەنی جۆراوجۆر لە نێویشیاندا ڕومانە دەخەنە بەر كامێرەكە و نیشانی دەدەن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە سێ پۆلیس كە لەلایەن چەتەكانەوە ڕفێندرابوون، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری ماجالا ڕزگاركراون ، ئۆپەراسیۆنەكانیان درێژەی هەیە بۆ ڕزگاركردنی پۆلیس و پاسەوانەكانی دیكە.
لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی وڵاتەكەدا بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە كە چەتەكان زیاتر لە 130 پاسەوانیان بە بارمەت گرتووە و هەندێكیشیان كوشتوون.
لە هەندێك ناوچەی گوایاكیل شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارەكاندا بەردەوامە.
دوابەدوای هەڵكوتانە سەر ستۆدیۆی كەناڵەكە، گرووپە چەكدارەكان لە چەند ناوچەیەكی شارەكەدا هێرش و پەلاماریان ئەنجامدا و بەهۆیانەوە هەشت كەسی مەدەنی كوژران و دوو كەسیش برینداربوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.