له كوردستانی ئێران ژمارهیهك هاووڵاتی كورد به زیندانی كردن بۆ ماوهی چهندین ساڵ سزا دهدرێن.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، ناسر ڕەزایی، وەحید چاوەران، محەممەد حەسەن حاسڵی، عەزیم یادگاری، سەعدوڵڵا ئایینی، حوسێن باپیروەند، فەرشاد ئایینی و دکتۆر بەختیار محەممەدزادە، هەشت هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی ئاودانان، دێلوڕان و دەڕەشار لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، سەرجەم سزای 62 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا، هەروەها سێ کەسیان وێڕای سزای بەندکرانیان سزای دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەکانی زاهیدان، مەشهەد و کرمان بەسەریاندا سەپێندراوه.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش كردووه،سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی ناسر ڕەزایی، وەحید چاوەران و محەممەد حەسەن حاسڵی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ئافرهتان، ژیان، ئازادیدا دەستگیركرابوون، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ئیلام، هەرکام سزای 12 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا، بەپێی سزاکەیان ئەو سێ کەسە بۆ بەندیخانەکانی کرمان، زاهیدان و مەشهەد دوور دەخرێنەوە.
ههروهها رێكخراوهكه راشیگهیاندووه، عەزیم یادگاری و سەعدوڵڵا ئایینی، دوو هاووڵاتی خەڵکی دێلوڕان هەرکام سزای 10 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە، حوسێن باپیروەند و فەرشاد ئایینیش دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی دێلوڕان و دکتۆر بەختیار محەممەد زادە خەڵکی دەڕەشار هەرکامیان سزای دوو ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەو هەشت هاووڵاتییە بێجگە لە وەحید چاوەران کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە کاتی ڕۆیشتنە دەرەوە لە ئێران دەستبەسەرکرابوو، ساڵی پێشوو و هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ئافرهتان، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركرابوون و لە دەورەی دەستگیركرانیان لە چەند کاتدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ناڕوونی چارەنووسیان، مانیان لە خواردن گرتبوو.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، وەحید چاوەران، ناسر ڕەزایی و محەممەد حەسەن حاسڵی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراون باقییان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازادکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.