Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:53

نۆ ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیلی لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە غەززە کوژران

کوردستان TV
100%


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، نۆ ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیل کوژراون.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە کە پێنج ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیل لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە ناوەڕستی کەرتی غەززە کوژراون و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.

هەروەها بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە چوار ئەفسەری ھێزەکانیان لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.

بەپێی دوایین ئاماری سوپای ئیسرائیل، ژمارەی ئەو ئەفسەر و سەربازە ئیسرائیلییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 519 ئەفسەر و سەرباز، لەو ژمارەیە 185یان لە میانی ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.