Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 17:00

شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە پارێزگاكانی كوردستانی توركیای گرتووەتەوە

کوردستان TV
100%

لە ناوەندی پارێزگای ئەردەخان و ناوچە بەرزەكانی پارێزگای ئاگری لە كوردستانی توركیا بەفر باری.
لەكاتەكانی بەیانی، بارینی بەفر لە پارێزگای ئەردەخان كاریگەر بوو، بەو هۆیەشەوە ناوەندی پارێزگاكە و قەزاكانی بەرگی سپیان پۆشی.
بۆ ڕێگریی كردن لە داخرانی ڕێگای ناوچە بەرزەكان بە بەفر، تیمە پەیوەندیدارەكان دەستیان بە كار كرد.
هاوكات منداڵان كە دڵخۆش بوون بە بەفر بارینەكە، بەجۆشوخرۆشەوە یاریان لە ناو بەفرەكەدا دەكرد.
هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەكانی پارێزگای ئاگری كاریگەر بوو.
شارەكە كە ڕووبەڕووی شەپۆلێكی توندی سەرماوسۆڵە بووەتەوە، سەر رووی ئاوی چەمەكان بەستوویەتی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.