لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان،هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێران هونەرمەندی گۆرانی بێژ شۆڕش ئەبوبەكری ناسراو بە (شۆڕەسوار) دەستگیر دەكەن.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە شۆڕش ئەبوبەكری هونەرمەندی لاوی خەڵكی شاری سەردەشت لە ماڵەكەی خۆی لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیركراوە.
هونەرمەند شۆڕش ئەبوبەكری ساڵی 1979 لە شاری سەدەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمی زانستەكانی ئینسانییە،خاوەنی چەندین گۆرانییە ،لە ساڵی 2005 یەكەم گۆرانی بە ناوی (بەهەشتی ئارەزوو) لەگەڵ شەهباز شاهین پوور تۆماركردووە، لەساڵی 2002 فێرگەیەكی مۆسیقای بە ناوی (ماهور) لە سەردەشت دامەزراندووە.
لەبارەی دەستگیركردنی، خانەوادەی هونەرمەند شۆڕەسوار رایانگەیاندووە سۆراغی زۆریان بۆ كوڕەكەیان كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەكیان دەست نەكەوتووە،نازانن هۆكاری دەستگیركردنی چییە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: هێزە ئەمنییەكانی ئێران هونەرمەندێكی كورد دەستگیر دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.