وەزیری بەرگری شارستانی سوید و فەرماندەی سوپای سوید داوایان لە سویدییەكان كرد خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بكەن و ئاماژەیان بەوە كرد كە ڕەنگە شەڕێك لە سوید ڕووبدات و پێویستە سویدییەكان خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بكەن.
بە وتەی ماتس نوتسۆن، شرۆڤەكاری سیاسەتی ناوخۆ لە تەلەفزیۆنی سوید، ئەو لێدوانانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن سیاسەتمەدار و بەرپرسە سەربازییە باڵاكانی سویدەوە دەدرێن، ڕەنگە ئەوە نەبێت كە سویدییەكان دەیانەوێت بیبیستن، بەڵام لە ڕوانگەی ئەوانەوە، ئەو شەڕە شەڕانگێزییەیە، كە ڕووسیا لە دژی ئۆكرانیا بەڕێوەی دەبات ، ئەمەش بە واتای زیادبوونی مەترسییە بۆ سەر سوید.
رائید مەنسوور / ستۆكهۆلم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.