ئه‌مڕۆ دووشه‌م به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك و جێگر و نوێنه‌رانی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر دیاری كران.
ئەمڕۆ دووشه‌م ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بە پێی میکانیزمی پڕۆسەی هەڵبژاردن، لە کۆبوونەوەیەکدا لە رێگەی دەنگدانەوە، سەرۆك و دوو جێگری سەرۆك و دوو نوێنەری بۆ ئەندامێتی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بوو: گەیلان سەعید عەزیز بوو بە سەرۆکی ژوور، کامەران سەڵاح سەعید باجگر و مەعرووف عەزیزخان هەرکی بوون بە جێگرانی سه‌رۆك.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل سەعید حاجی و لاوەند جەمال مەموندی بوون بە نوێنەرانی ژوور لە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.