Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 13:31

سەرکۆماری کۆڵۆمبیا: لە کەرتی غەززە 108 ڕۆژنامەنووس بە هەڵدانی بۆمب بۆ ناو ماڵەکانیان کوژراون

کوردستان TV
100%


سەرکۆماری کۆڵۆمبیا، گوستاڤۆ پێترۆ سەبارەت بەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل کوژراون ڕایگەیاند: لە کەرتی غەززە، 108 ڕۆژنامەنووس بە هەڵدانی بۆمب بۆ ناو ماڵەکانیان کوژراون.

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، پێترۆ وێنەی هەریەک لە مستەفا سورەیا و حەمزە ئەلدوحدوحی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل لە غەززە کوژران.

پێترۆ ڕایگەیاند: لە کەرتی غەززە، 108 ڕۆژنامەنووس بە هەڵدانی بۆمب بۆ ناو ماڵەکانیان کوژراون.

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کە لە 7ی کانوونی دووەمدا کردیە سەر خان یونس، هەر یەک لە ڕۆژنامەنووسان حەمزە ئەلدەحدوح و مستەفا سورەیا کوژران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.