پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا له جامی وڵاته‌كانیان سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بووه میوانی یانه‌ی بارباسترۆ.
بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا هێنا به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل.
سێ گۆڵەکەى بارسێلۆنا له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، فێرمین لۆپێز، رافینیا، لیڤاندۆڤسکى تۆماركران ، دوو گۆڵەکەى بارباسترۆش دی میسا و پارت تۆماریان کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌یشته قۆناغی 16ی داهاتووی جامه‌كه.
له جامی 32ی قۆناغی جامی فه‌ڕه‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان بووه میوانی یانه‌ی ڕیڤاڵ.
یارییه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به كۆتا هات به ئه‌نجامی 9-0، گۆله‌كانیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، مباپێ هاتریک ، کۆلۆ موانى دوو گۆڵ ، ئەسینسیۆ روگۆنکالۆ رامۆس ، گویسان ، ئیندۆر تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش پاریس گه‌یشته قۆناغی 16ی جامی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.