ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌سه‌ر شاشه‌كانی چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری له وڵاتی لوبنان چه‌ند په‌یامێكی نووسراوی ناڕه‌زایی بڵاو كرایه‌وه، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند كه شاشه‌كان له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه هاككراون.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ناكاو له‌سه‌ر شاشه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری له لوبنان په‌یامێكی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا و تێیدا نووسرابوو "فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری فڕۆكه‌خانه‌ی حزبوڵا و ئێران نییه".
هه‌روه‌ها نووسرابوو "حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌گه‌ر لوبنان تووشی كاره‌سات و شه‌ڕێك بكه‌یت، ئه‌وا هه‌ر خۆت به‌رپرسیاره‌ت و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گریت و دڵنیابه كه‌س لایه‌نگریت نابێت".
له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدرابوو كه "حزبوڵا ئێمه وه‌ك لوبنانییه‌كان له شوێنی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك شه‌ڕ ناكه‌ین".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری به‌فه‌رمی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار ڕاگرت، دواتریش ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه سه‌رجه‌م شاشه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان هاككراوه.
فيديو يظهر شاشات الإعلانات في مطار بيروت تتعرض لقرصنة ونشر عبارات تهاجم #حزب_الله و #إيران #شاهد_سكاي pic.twitter.com/A0v4YBeo7G
— سكاي نيوز عربية (@skynewsarabia) January 7, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.