ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیك كەناراوەكانی ڕۆژئاوای دوورگەی هۆنشو لە ژاپۆن ڕوویدا.
سەنتەری توێژینەوەی جیۆساینسی ئەڵمانی (GFZ) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی دە كیلۆمەتر و لە پانی 37.36 پلە لە باكوور و درێژی 137.52 پلە لە ڕۆژهەڵات ڕوویداوە.
جێگای ئاماژەیە،دووشەممەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕۆژئاوای ژاپۆن هەژاند و بەهۆیەوە 126 كەس گیانیان لەدەستدا .
بوومەلەرزەیەكی دیكە لە ژاپۆن روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.